AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٤ ٠٠:٤٧

کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ

کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ

نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، لە بەیاننامەیەکدا، بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ئێرانر بە سیاسی ناوبرد و ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێردەی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و دەرئەنجامە گوماناوییەکەی بە کردەیەکی سیاسی ڕوون و بەتەواوی دوور لە هیچ پەرۆشییەکی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ دەزانێت و ڕەتی دەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت: دەستپێشخەرانی ئەم کارە هەرگیز بە دڵسۆزانە لە خەمی مافەکانی گەلی ئێراندا نەبوون، ئەگەرنا سزای نامرۆڤانەیان نەدەسەپاند کە بەشێوەیەکی جددی مافە بنەڕەتییەکان پێشێل دەکەن و چاوپۆشییان لە شەڕی شەڕانگێزانەی ڕژێمی ئیسرائیل نەدەکرد، کارێکی نگریس بوو و زیاتر لە 5 هەزار ئێرانی کوژراو و برینداری کردووە.

News ID 58408

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha